ترک اعتیاد خانه سپیدترک اعتیاد خانه سپید

ناوەندی دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون

ئالوودە بوون و ڕزگار بوون لەوە و نیشانەکانی، هەتاکوو هەڵبژاردنی تیمارگەیەکی گونجاو بۆ چارەسەری ئاڵوودە بوون

مێژووی مرۆڤ له سەردەمەکانی جۆراوجۆر هەواڵهێنەری مەوادی موخەدیره که کاریگەری هەیه لەسەر سرۆشت و کردار و هەستیاری مروڤ. ئاڵوودە بوون دیاردەیەکی زۆر ئاوێتەیە و یەکێکه له کیشەکانی جیهان. خراپ کەڵک وەرگرتن له مەواد دیاردەیەکی ژینگەیی-کۆمەڵگایی و دروونیە که گ ساڵێک کەسانێکی زۆر دەرگیری ئەم نەخۆشینه ناحەزه دەبن. ئاڵوودە بوون بریتیه له ناکۆکی کەسێک که له ڕوانگەی جەسته، دروون و هەستەوه له مەترسیدایه و به هۆی کاریگەریە خراپەکانی له سەر ساغی لەش و دروون و باش ژیینی دروونی هەرکەسێک، که دەبێته هۆی ڕووخاندن بنەماڵەکان. ئێمه ئاڵوودە بوون به تەخریبەکەیەوه دەناسین. تەخریب له بابەتی خراپ کەڵک وەرگرتن له مەواد بابەتێکی زور گرینکه. به داخەوه زۆربەی بنەماڵەکان له جێگای ئەوەی که زۆرتر خرابکاریەکانی ئاڵوودە بوون ببینن، سەرنج ڕائەکێشن بەرەو مەواد و به دوای ئەوەن که ببینن نەخۆشینەکەیان چ جۆر ماددەیەک پێویستی هەیه. تەنیا دووپات کردن له سەر چەمکی خراپکاری ، سازندەتر له بەتەنیا دووپات کردن لەسەر کەڵک وەرگرتن له مەواده. ئەو بوارانەی که لێرەدا پێی ئاماژه کراوه ئەو تەخریبانەیه که ئاڵوودە بوون به مەوادی موخەدیر ئیجاتی دەکات.

دۆخی گشتی کۆمەڵگایی: ئەمەی که دۆخی کۆمەڵگایی کەسێک چەنده ئاسیبی دیوه.

هێمنایەتی دروونی: ئەمەی که ساغی ڕەوانی کەسێک چەنده به بۆنەی کەڵک وەر گرتن له مەوادەوه ئاسیبی دیوه.

 

ئەخلاق و سرۆشت: ئەمەی که هەر کەسێک له ڕۆانگەی ئەخلاقی و سرۆشتیەوه چ گۆڕینکاریەکی کردووه که توندوتێژ بووه، خۆش ڕەفتار بووه و ….

دۆخی جەستەیی و ڕوواڵەتی

حەز کردن له مەعنەویات

کار و خوێندەکاری و داهات

هەر وەها ئەو هۆکارانەی که له تەخریبدا سەرنجیان لێ دەدرێ، بریتین له:

مادەی مەسرەفی: ئەم مەسەلەیه که هەندێک له مەواد تەخریبی زۆرتریان هەیه به گوێرەی ماددەکانی دیکه، مەسەلەیەکی گرنگه.

تەمەن دەس پێ کردنی ئاڵوودە بوون: تەمەنی دەس پێ کردنی ئاڵوودە بوون له درووس کردنی تەخریب کاریگەریەکی هەره گەورەی هەیە. تەمەن خوار، تەخریبی زۆرتره. کەسەک که له تەمەن 20 ساڵیدا دەرگیری کێشەی ئاڵوودە بوونه تەخریبی زۆرتری هەیه به گوێرەی ئەو کەسەی که له 30 ساڵەیی دەستی کردووه به مەسرەف کردنی مەواد.

زەمینەکانی سرۆشتی کەس: ئەو کەسانەی که توانایی ڕێک و پێک کردنی هەستیاریان باشه، کەمتر تەخریب ئەون و به پێچەوانەوه؟ بۆ نموونه ئەو کەسانەی که له منداڵی تووشی ترۆما هاتوون، تەخریبی زۆرتریان هەیه له کاتی مەسرەف کردنی مەواد.

مەودای مەسرەف: مەسرەف له دوخی خراپ و ناحەزدا تەخریبێکی زۆرتر له خۆی به جێ ئەەێڵێت، ئەو کەسانەی که هەستی بەدبەختی زۆرتر دەکەن، تەخریبی زۆرتر تەجرووبه دەکەن.

یەکێک لەو مەوریدانه که زۆر له بابەتی تەخریب گرنگه ئەمەیه که مەسرەفی مەواد له وڵام دانەوە به هەستی خراپ زۆرتر موخەڕیبه. وەها که ئەگەر مادەیەک مەسرەف کەن که هەستی خراپ له نێوان لابات، ئەو ماددەیە ئاڵوودە بوون هێنەره. و هەرچیه خێراتر و به هێزتر ئەم کاره بکات موخەریبتره.

دۆخی موحیت: (موحیتی باش تەخریبی کەمتری به دواوه هەیه) له کاتێکدا موحیت پاڵپشت دەر و هێمن بێت، و ئەو موحیته بۆ هەر کەسێک وەکوو ناخۆش جێگوزین دەدا و له دەرەنجامدا تەخریبی کەمتری به دواوه هەیه.

دووپات کردن لەسەر ئەم مەسەلەیه نەخشێکی سازندەی هەیه بۆ چارەسەری؛ له بەرامبەری لەگەڵ موعتادەکاندا سەبارەت به تەخریب گەرەکه یارمەتی دەره. دەرمانگەرەکان پێویسته له ڕێگای دەرمان لەسەر تەخریب لێکۆڵینەوه بکەن.

تایبەتمەندیەکانی چارەسەری چاک له تیمارگەکاندا

له کاتێکدا بنەماڵەکان و ناخۆشەکان دەچنە نێو تیمارگە چارەسەریەکان پێویسته سەرنج به نوکاتێک بدەن که لێرەدا ئێمه باسی لێ دەکەین.

بنەمای یەکەم: پەیوەندی چارەسەری

یەکێک له ئەو مەوریدانەی که له چارەسەری ئاڵوودە بوون زۆر گرنگه پەیوەندی چارەسەریه.

ناخۆش و چارەسەرکەر دەبێ هەردووکیان یەک ئامانجیان بێت. لەکاتێکدا دەچنه نێو فەرایەندی چارەسەری، چارەسەریەکی چاک و گونجاو ئام تایبەتمەندیانەی هەیه، که بریتین له:

پەیوەندی سرۆشتی: پێویسته له نێوانی ناخۆش و چارەسەرکەردا پەیوەندێکی ڕاستەقینه و شیاو ببێت. دەبێ سەبارەت به ئەو ئامانجانەی که ناخۆشەکه ئەیەوێ بەوانه بگات و ئەو ئامانجانەی که چارەسەرکەر به دوایەوەیه هاودەنگی بێت. گرنگ نیه ئامانجی ئێوه ئامانجگەلێکی عالی و ئارمانخوزانه بێت. بچووکترین ئامانجەکانیش ئەتوانن یارمەتی دەری چارەسەریەکه بن.

 

بنەمای دووهەم: تیمارەگەیەی شیاو وەکوو تەعمیرگا نیه. له سفارش کردن، و دەسوور دان و ئەمر و نەهی کردن به دەرمانگەرەکه خۆتان بپارێزن؛ بۆ نموونه بنەماڵەکان بڵێن دەرس ناخوێنێتەوه، توندوتیژه، و له چارەسەرەکه چاودێریمان هەیه که لەسەر ئەم مەسەلەیه کار بکات. ئەم پەیوەندیه پەیوەندیەکی تێکەڵه، و له پەیوەندیدا ئەکرێ گۆڕینکاری کەم کەم دامەن لێ بدرێت.

بنەمای سێهەم: ئەرکی چارەسەر زانیاری دانەوه به بنەماڵەکان نیه. بنەماڵەکان ئەم بۆچوونەیان هەیه که چارەسەر ئەرکه لەسەر شانی که زانیان بنەماڵەکان بداتەوە؛ چارەسەریە سەرکەوتووه که پزیشکەکە تەواوی زانیاریەکان نەداته بنەماڵەکان، زانیاری دانەوه به بنەماڵەکان ڕەنگه چارەسەریەکه تووشی کێشه بکات. چارەسەر جاسوس و قسەهەڵچن و زانیاری دەر نیه. ووتنی قسەکانی ناخۆشەکه به ناخۆش شێوازێکی گونجاو بو چارەسەری ئاڵوودە بوون نیه.

بنەمای چوارەم:

چارەسەر دەڵال یا واسیتەی نێوانی ناخۆش و بنەماڵەکەی نیه. هەندێک نەقشی چارەسەر و دەڵال پێکەوه به هەڵە دەگرن. چارەسەر ناکرێ بڕواته نێوانی ناخۆش و بنەماڵەکەی.

بنەمای پەنجوم: نەقشی چالی کەسێکی ئالووده له پێداویستیەکانی چارەسەریه. چارەسەری ئاڵوودە بوون تێکڵاوێک له دەرمانەکانی پزیشکی و غەیری پزیشکیه. له پزشکیدا ئالووده بوون پێویستی به تێکڵاوێک له چارەسەریه پزیشکی و غەیری پزیشکیەکانه. له پزیشکی ئاڵوودە بوون نەقشێکی زۆر گرنگی هەیه، چارەسەرکەر ئەتوانێ ناخۆشەکه ڕێنمایی بکات که خۆی بۆ چاک بوونەوەی خۆی هەوڵ بدات. گ شتێک له کەناڵی ناخۆشەکەوه ئەگوزەرێت. ناخۆشەکان بەرپرسی چارەسەری خۆیانن. چارەسەرکەر تەنیا ڕێگاکه نیشان دەدا. ئەمه ناخۆشەکه خۆیەتی که پێویسته هەوڵی کافی بدات.

چارەسەری گونجاو ئەو چارەسەریەیە که لە نێوان ناخۆش و چارەسەردا بێده دی. ڕووداوی خراپ له چارەسەری ئاڵوودە بوون ئەمەیه که بنەماڵە جێگای ناخۆشەکه بگرێ و لە بەرامبەری چارەسەرەکەدا قەرار بگرێت و ناخۆشەکە دوور بێستێ. گ شتێک له چارەسەری دا دەکرێ له کەناڵی ناخۆشەکەوه تێکپەڕ چێ. پەیامەکانی بیمار بو بنەماڵەکەی و بەپێچەوانەی ئەوه پێویسته له کەناڵی ناخۆشەکەوه تێکپەڕ چێ. ناخۆشەکان پێویسته مێحوەری چارەسەریەکی گونجاو بن.

بنەمای شەشەم: چارەسەری تەنیا به دەوا، چارەسەریەکه که سەرکووتویەتی نیه. چارەسەری به دەوا دەرفەت نەک چارەسەری. تەجویزی دەوا به تەنیایی ناتوانێ ناخۆش له لەحازی بنەماڵەییەوەیه چالاک بکات.

بنەمای حەفتەم: گوڕینکاری گشتی له شێوازی ژیان پێویسته. ئەگەر چارەسەریەک بڕوای هەبێ که تەنیا ئەبێ مەواد بنێته کەنارەوه، ئەوه دەرمانێکی سەرکەوتوو نیه. بو باشتر کردنەوەی ئەوه مەسرەف نەکردنی مەواد پێویسته بەڵام کافی نیه. هەرکەسێک ئەبێ سڵامەتی ڕەوانی بێت و شارەوەندێکی سالم بێت. بۆیه ناخۆش دەبی له خوشگوزەرانی و هات و چوو و کار و فەراغەت خۆی بگۆڕێت.

هەڵەی ماشینی جلشۆیی

چارەسەری ئاڵوودە بوون وەکوو ماشینی جلشۆیی نیه. له کاتێکدا مەسرەفی مەوادی تەرک کرد دەبێ تەواوی ڕوانگەکانی ژیان بگۆڕێت. چارەسەریەک سەرکەوتووه که به دووی گۆڕینکاری له شێوازی ژیان بێت. و هەروەها چارەسەری گونجاو کاتی زۆر دەبات. فەرایەندی باشتر بوونەوەی 5 سال ماوەی پێویسته تاوەکوو ئەو کەسه بتوانێ کەسایەتی خۆی به تەواوی بازسازی بکات.

تیکڵاو کردنی مەنتیقی بنەماڵەکان یەکێکی دیکه له ئەو مەوریدانەیه که له ماوەی چاک بوونەوەدایه. فێرکردنی بنەماڵەکان یەکێک لەو مەوریدانەیه که له فەرایەندی باشتر بوونەوه دەبێ بکرێت. بنەماڵەکان ئەبێ بزانن که چ چارەسەریەک باشه و چ چارەسەریەک باش نیه.

بنەمای هەشتەم: هەوڵ دان بو دۆزینەوەی ڕێحەلێک له جێگار موقەسیر. چارەسەریەک کاریگەرە که به دوای موقەسیردا نەگەڕێی بەڵکوو به دوای یارمەتیس به نەخۆشەکە بو بازسازی کەسایەتی و ژیانی ئەو کەسەیه. جەلەسەی دەرمان جەلەسەی دادگا نیه.

 

بنەمای نوهەم: زۆرتر کردنی چالاکیەکان یەکێکی تر له فەرایەندەکانی باشتر بوونەوەیه (چالاکسازی ڕەفتار). له کاتێکدا که مەوادی موخەدیرت تەرک ئەکرێت، پێویسته چارەسەر به ناخۆشەکه فێربکات که کارە نوێ و جۆراوجۆرەکان به کار بێنێ و بۆ نموونه موتالێعه بکات، کارەهای هەستی بکات، خەتاتی و نقاشی بکات، و …. چارەسەریەک شیاو وگونجاوه که تایبەتمەند و سەرنج به پێداویستیەکانی ئێوه بێ. چارەسەری پێویسته قابلی ئینتعاف بێت.

چەمکی چاک بوونەوه

چاک بوونەوە فەرایەندێکی تێکڵاوه و هەمووان سەبارەت بەوه هاودەنگ نین. باشتر بوونەوه قوناغگەلێکی جۆراوجۆری هەیه که به شێواز هەموو یان هیچ خۆی دەر دەخات و ئەبعادێکی جۆراوجۆری هەیه که پێویسته هەموویان ڕوو بدەن. باشترین کەسێک که ئەتوانێ ئەوه دیاری بکات ئێوه خۆتانن.

ئەبعادی جۆراوجۆری باشتر بوونەوه

مێحوەری یەکەم: مەسرەف نەکردنی مەواده که پێویسته بەڵام کافی نیه. مەسرەف نەکردنی مەواد به واتای باشتر بوونەوه نیه، و هۆکاریگەلێکی زۆر له ئەم باشتر بوونەوه دەخیلن.

مێحوەری دووهەم: مێحوەری ساغی لەش و دەروونه. (نەبوونی ئەفسوردەیی وەکوو نەخۆشین، سرۆشتی بوونی خەون، و چەرخەی چالاکی ڕۆژانه، پێویسته لەسەر خۆمان دەسەڵاتمان هەبێ. و لەسەر قین هەستان زاڵ بین. خۆمان له ئاسیب گەیاندن به ئەوانەی تر ڕابگرین، نەبوونی شێتی و جنون و بەدبینی مەرەزی، و هێز و هەڵسووکەوتی سرۆشتی، کارکەردی سرۆشتی جەستە).

نوکتەیەک که زۆر گرنگه له ڕەوەندی چاکتر بوونەوه ئەوەیه که هەست کردن به ڕەزامەندی له ژیان و هەست به خۆشبەختی و لەزەت بردنی له ژیانی هەبێ.

مێحوەری سێهەمی چاک بوونەوە: شاروەندێک ساغه که بریتی لە ئام تایبەتمەندیانەی ژێرەوه بێ.

ڕەعایەت کردنی یاساکانی کۆمەڵگایی، بوونی پەیوەندی سەمیمی و ساغ لەگەڵ ئەوانەی تر، شاغل و سودمەند بوون بۆ بنەماڵە و کۆمەڵگا، هەسته به دڵبەستەیی، ژیانی مانعادا و ژیانی ئامانجدار.

هۆکارگەلی موستەعیدکەر، دەست پێکەر، و رەواج دەری مەسرەفی مەوادی موخەدیر بریتین له (ئەلبەته هیچ هۆرکارێک قەتعی نیه).

ڕوانگەی موسبەت به مەوادی موخەدیر، له بەردەس بوونی مەوادەکه، بوونی نەخشی مەسرەف کەر له دەور و بەری خۆت، بینینی مەسرەفی موادی و چاو ڕوانین لەوانەی تر، مەسرەفی سیگار و قلیان (تیئۆری دەروازه)، تایبەتمەندیە کەسیەکان.

 

هەندێک له تایبەتمەندیە کەسیەکان

هۆشی زۆر (ئەفسانەی هۆشی زۆر له ئالوودەکان): توێژینەوەکان نیشانیان داده که ئالوودەکان بەهرەی هۆشیان له سەرترەوه نیه. تەنانەت هەندێک جار خوارتر له ئاستی ناوەڕاسته.

ڕیسک قبووڵ کردنی زۆر: کەسێک که زورتر ریسک قبوول بکات ڕەنگه زۆرتر تووشی مەسرەفی مەواد بێت.

هەست خوازی (که تایبەتمەندیەکی بنەمایی مرۆڤەکانه واکوو هاوبەستەییەکی زۆریان لەگەڵ مەسرەفی مەواد هەیه) ئەڵبەته  هەموو کاره هەستیەکان به پێچەوانەی یاسا و عورف نیه. یەکێک له ئەو مەوریدانەیه که ئەفرادی هەست خوازی به هەستی زۆر سەرەوه تەجرووبەی ئەکەن که له وشەیەکدا ئەڵێن حەوسەڵەی نەماوه.

ڕەفتاری تەکانەیی (هەوڵ و عەجوول و تەکانەیی بوون) بۆ خۆی دەلیلی ئاڵوودە بوون نیه بەڵام ئەتوانێ کەسەکان موستەعیدی تووش هاتنی خۆی بکات. توێژینەوەکانی دیکەش نیشانیان داوه که کەسێک هەرچەنده زۆرتر تەکانەیی بێت ئیمکانی ئیستفاده له مەوادی زۆرتره.

هاو لایەن بوون لەگەڵ فشآر کۆمەڵی: ئەو کەسانەی که زۆر خێر له گەڵ گرووپێکدا هاو لایەن دەبن ئیستعدادی زورتریان به گوێڕەی کەسەکانی تره. (به جۆرێک بڵێین، هاوڕەنگی کۆمەڵ دەبن).

شێوازی بەرامبەری کیمیایی (هەندێک له بنەماڵەکان له ئاژاوه مێشکیەکاندا به حەب و دەوا ئەم کەسانە بەهرەی زورتریان هەیه).

admin
درباره admin

بدون نظر

ارسال نظر

*

code

 
 

چارەسەری ئالوودەبوون پێویستی هەیە به پسپوڕایەتی و تەجروبه، باشترین خزمەتگوزاریەکانی دەرچوون له ئاڵوودە بوون له ناوەندی خانه ی سپی

پەیوەندی لەگەڵ ناوەندی بەستەری کۆتاییدان به ئاڵوودە بوون خانه ی سپی

ناوەندی بەستەری کۆتاییدان به ئاڵوودە بوون خانه ی سپی به خۆیەوە شانازی دەکات که له ڕێگای یارمەتی دان به یارمەتیخوارزانی کۆتاییدان به ئاڵوودە بوون له هیچ هەوڵەک کۆتا نەیەت (لە دایک بوونێکی دووباره بەڕێوەیە) مەودای ڕزگاربوون له داوی ئاڵوودە بوون بەڕادەی پەیوەندی کردنێک
ناونیشان: ئێران، پارێزگای ئەلبورز- کەرەج- موحەممەدشار- دوای مەیدانی شوهەدای جەعفەرئاوا، شەقامی شەمس- خانه ی سپی
ڕەقەمی پەیوەندی:  00982632538844  00989120135215

  

بابەتەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون

دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون، دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون به کریستال، دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون به هێرویین، دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون به تلیاک، دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون به هەشیش، دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون به کەحوول، دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون به مێتادۆن، دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون به ترامادۆل، دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون به دیفنوکسیلات، چارەسەری دەروونی دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون، دەس هەڵگرتن له ئاڵوودە بوون به ماددە خەیاڵهێنەرەکان

Call Now Button